بەشی 1: ئۆجەلان سەرەتا هاوڕێ عەلی بوو، بەڵام چۆناوچۆن بوو بە سەرۆک ئاپۆ؟!
ئەگەر لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت، یەکێک لەو روانگەیانەی کە پێویستە ڕاوەستەی لەسەر بکرێت دەستەواژەی “پەرەستن”ـە. لەبەر ئەوەی کێشەی پەرەستن لە سیاسەت، ژیانی کۆمەڵایەتی و فکری تەنانەت چالاکییەکان لە زۆر بواردا کاریگەریی هەیە. یەکێک لە بابەتە هاوبەشەکانی ئەو پیرۆز کردنە بابەتی “سەرۆک پەرەستی”یە. کاتێک دەڕوانینە بڵاوکراوە میدیاییەکانی پەکەکە لەڕووی نووسین و وێنا کردنەوە لە 4ی نیساندا، کە وەکوو ساڵڕۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجەلان پیرۆز دەکرێت، یەکەم شت کە بە بیرماندا دێت گوتنی “پەرەستشی سەرۆک”ـە. بەڵێ، بە پێی شرۆڤەکانی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەیەکە کە دەبێ پەرستش بکرێت. چونکە خودا خاوەنی 99 تایبەتمەندی و ناوە، ئۆجەلانیش خاوەن زۆر ناو و تایبەتمەندییە. نموونە: سەرۆک ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری گەلی کورد، سەرۆکی گەلانی جیهان، سەرۆکی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ژنان، قاسدی ئاشتی، ڕێبەرێک کە کوردی لە فەوتان رزگار کرد، خۆری کوردستان، سەرۆکی ژیانەوەی کورد، هیوای ئازادی مرۆڤایەتی و هێشتا زیاتریش….
کێ ئەو تایبەتمەندییانەی دایە ئۆجەلان؟ بێگومان، پێش هەموو شتێک، عەبدوڵا ئۆجەلان بۆخۆی و دواتریش پەکەکە ئەوانەی پێدا. واتا، ئەو تایبەتمەندییانە گەلی کورد بە ئۆجەلانی نەداون. گومانتان نەبێت هەرکات و لە هەر شوێنێک کە ئۆجەلان و حیزبەکەی بەدوای خولقاندنی ناوێکی تازەوە بن بۆ ئۆجەلان ئەوا یارییەکی گەورە بە ڕێوەیە. لە هەر شوێنێک ناوێکی تازە دیاری دەکەن، بە فەرمی هەوڵ دەدەن کە ڕاستییەکان بە میکیاج بشارنەوە. ئەو کێشانە تایبەتمەندییان داوەتە ئاپۆ، بابەتێکە کە لە سەر دەروونی مرۆڤ وکۆمەڵگە کاریگەری ئەرێنی دروست دەکات. کۆمپانیاکانی بسکیت یان ماددە پاککەرەوەکان بە دانانی هەمان شت بە ناوێکی تازە لە پاکەتێکی تازەدا هەر چەند ساڵ جارێک ناوێکی دیکەی بۆ زیاد دەکەن، بەڵام بە ڕوانینێکی وەک ماخ، ئولتورا و هتد…. و کاتێک کە ئێمە دەیکڕن، دڵخۆش دەبین وەکوو ئەوەی شتێکی تازەمان کەشف کردبێت و کڕیبێتمان. لە هەمان کاتدا ئۆجەلانیش بەسەرهاتێکی 40 ساڵەی لە گۆڕینی ناو هەیە. بە کورتی ئێمە دێین بسەرهاتی ناوەکانی ئۆجەلان دەکەین.
لە “هاوڕێ عەلی”یەوە هەتا سەرۆک ئاپۆ
عەبدوڵا ئۆجەلان لە دەستپێکی دامەزراندنی پەکەکەدا وەکوو هەر کەسێکی دیکە بۆ خۆی کۆد ناوێکی دۆزییەوە و ناوی خۆی کردە عەلی. وەکوو هەر کەسێک، ئەو وەکوو هەڤاڵ عەلی بانگ دەکرا. ئەوکات ئۆجەلان سکرتێری گشتی پەکەکە بوو. لە هەمان کاتدا کادیر و بەڕێوەبەرانی پێشەنگی پەکەکە ناونانی خۆیان بە ناوی “ئاپۆچی” وەکوو سووکایەتیپێکردن دەبینی. کاتێک کەمال پیر ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، لە ساڵی 1981دا گیرا، بە دادوەری گوت بە ئێمە مەڵێ ئاپۆچی و دژی ئەو ناساندنە دەرکەوت. کەمال پیر لە دادگا ئاوا دەڵێت: “ئێمە ئاپۆچی نین، خەڵکی بۆ ئەوەی ئێمە ڕەش بکەن، ئەو ناوەیان لەسەر داناوین. ناوی ئاپۆچییان دایە پاڵ ئێمە بۆ ئەوەی بە کەسێکەوەمان ببەستنەوە و بمانناسن. بەڵام ئێمە سەر بە فڵان و فیسار نین. شتێکی لەو شێوەیە نیە کە ئەگەر عەبدوڵا نەبێت بزووتنەوەش نابێت. عەبدوڵاش وەکوو هەموو ئێمە ئەندامی ئەو بزووتنەوەیەیە”. واتا، کەسەکان لەناو پەکەکەدا تێکەڵ بە عەبدوڵا ئۆجەلان و تەنانەت حیزبەکەشی نابن. تاکەکان لەبەر کوردستان و ئەوینی وڵات، پەیوەست دەبن. زۆرێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری پەکەکە لە زینداندا مردن، یان لە گرتووخانەکان مانەوە یانیش لە شاخەکان گیانی خۆیان لەدەستدا. ئۆجەلان بینی ڕێگای سەرۆکایەتی بۆ ئەو کراوەتەوە، بەڵام هەندێک ئاستەنگ لەبەر دەمیدا هەبوون، هەندێک لە کادیرانی کۆنی پەکەکە ئۆجەلان وەکوو سکرتێردەبینن و بەو شێوەیە نزیک دەبوون. ئەوان لە دژی داخوازی ئۆجەلان بوون کە دەیەویست وەکوو تاکە کەس ببێتە سەرۆکی پەکەکە. لە کۆنگرەی 2ی پەکەکەدا ڕەخنە لە ئۆجەلان دەگیرێت و کادیرەکان وا فکر دەکەنەوە کە ئۆجەلان لەگەڵ کودیتای 12ی ئەیلوول، هەموو کەسی لەوێ بەجێهێشت و خۆی هەڵات بۆ سووریا. زەواجی ئۆجەلان و ژیانی تایبەتی ئەو ببووە بابەتی گفتوگۆکان. ئۆجەلان هەستی بە مەترسی کرد کە رەنگە لە کۆنگرەدا هەڵنەبژێردرێت.
لە کاتی هەڵبژاردنی کۆنگرەدا ئۆجەلان بۆ ئەوەی زەخت بخاتە سەر ئەندامانی کۆنگرە، دەڵێت هەر کەسێک لە پشتی پەڕەکەی ناوی خۆی بنووسێت. سەمیر (چەتین گۆنگۆر)، یەکێک لە کادیرە چالاک و پێشەنگەکانی پەکەکە، لە دژی ئەوە دەرکەوت و دەڵێت: “پێویستە مرۆڤ ژێردەستە نەکرێت و ئەوە روانگەیەکی دیموکراتی نیە. سەمیر پێشنیاری کرد کە نابێت ئۆجەلان ببێتە سەرۆکی پەکەکە و ئەو هەوڵانەشی بوونە هۆکار کە ساڵی 1985 لە ئەڵمانیا بە دەستی سیخوڕەکانی ئاپۆ ببێتە قوربانی. مێژووی پەکەکە لە نێوان ساڵانی 1980 ـ 1986دا مێژووی لەناوبردنی ئەو کەسانەیە کە دەیانهەویست رێگا نەدەن ئۆجەلان ببێتە “سەرۆک ئاپۆ”. بە دەیان کەس وەکوو سەمیر و ئاتا (ڕەسووڵ) بوونە قوربانی. ئەوانەی وەکوو حەیدەر قەیتان و هەندێک کەسی دیکە لە کۆنگرەی 6دا سزادران و لە ئەندامەتی پەکەکە دوورخرانەوە. واتا، ئۆجەلان هاوڕێکانی خۆی کە لە گەڵ ئەواندا جووڵانەوەکەی خۆی دەستپێکردبوو، لە بەرامبەر “سەرۆک ئاپۆ” بوونی خۆی وەکوو ئاستەنگ دەبینین، یەک بە یەک تەسفیەی کردن. دوای ئەوەی کە ئۆجەلان هەموو کەس تەسفیە دەکات، ئەو لە کۆنگرەی 6ی پەکەکەدا سیستەمی سکرتێری دەگۆڕێت و سەرۆکایەتی پەکەکە وەکوو پێکهاتەی ڕێکخراوەکە قبووڵ دەکرێت.
ئەگەر ڕۆژێک کەسێک بیهەوێت ڕاستی چیرۆکی دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” بنووسێت، پێویستە ئەوەش بنووسێت کە چۆناوچۆن ئۆجەلان لەسەر خوێن و ژیانی سامە ئاشکن، چەتین گۆنگور وهتد… بووەتە سەرۆک. هەروەها پێویستە بنووسێت کەوا لە ئەوروپا، لۆلان و بیقاع لە پڕۆسەی بە سەرۆک بوونی ئۆجەلاندا دەیان کەس کوژران.
هەروەها لە دەربازبوونی ئۆجەلان لە سەرۆکایەتی بۆ ڕێبەریش هەمان چیرۆک ڕوودەدات. ئۆجەلان لە ساڵی 2000دا لەبەر مانەوەی خۆی لە زیندان، لە بواری خراپیدا زۆر نیقاش دەکرێت. کاتێک ڕۆژێک لە 2002دا پارێزەرەکانی دەچنە لای ئۆجەلان پێیان دەڵێت: “ئیدی من تەنیا وەکوو سەرۆکی پەکەکە نەبینن، من ئیدی لەسەرەوەی پەکەکەدام، وشەی سەرۆک خەباتی من بەرتەسک دەکاتەوە لەبەر ئەوە من ئیدی ڕێبەرم”. ئەوە کورتەیەک لە چیرۆکی سەرۆکایەتی و ڕێبەری ئۆجەلانن.
کاتێک کە ڕەخنە لە پڕۆسەی بە سەرۆک بوونی ئۆجەلان دەگیرێت، موریدەکانی دەڵێن: “گەل بۆ ئەو خۆپیشاندان دەکات و خۆیان بۆ ئەو دەسووتێنن”. بەڵام، ئەو مرۆڤانەی کە بۆ ئۆجەلان دەمرن و وێنەکانی ئەو هەڵدەگرن جێگای شانازی نین. لەبەر ئەوەی هۆکارەکەی بۆ ئەو نەخۆشی سەرۆک پەرەستییە دەگەڕێتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بۆتەوە. لە دەورووبەری سەددام حسێنیش کەسانێکی وەها هەبوون، بەڵام ئێمە هەموومان دەزانین کە سەددام بۆ بەدەست هێنانی ئەو سەرۆک پەرەستانە چەند کەسی کوشتبوو. هەروەها ئۆجەلان بۆ ئەوەی لە چاوی کوردەکانەوە پەرستش بکرێت زۆر هاوڕێی خۆی کوشت و لەسەر خوێنی ئەوان ئاپۆچێتی خوڵقاند. هاوکێشەی سەرۆک بوون ئەوەندە ئاسانە.
ئۆجەلان دوای ئەوەی کە لە ناو پەکەکەدا تەواوی ئەو ئالتەرناتیڤانەی لەناو برد کە لەبەر ڕێگای گەورەبوونی ئەودا ئاستەنگیان دروست دەکرد، ئیدی هەر ئەوە مابوو کە خۆی بەسەر گەلدا بسەپینێت. ئەو پڕۆسەیەی کە ئۆجەلان دەیهەوێ تێیدا بۆ گەل ببێتە سەرۆک، هێشتا زۆر ئاڵۆزە.
بەشی دووەم: ئۆجەلان چۆناوچۆن خۆی وەکوو خودا دەبینی و دەیگوت من پێغەمبەرایەتیم تێپەڕ کردووە.
لەگەڵمان بن…