(گ…نی) مەغۆلەکە و سەرکەوتنەکانی پەکەکە

ئۆجەلان بۆ تورکیە: ئەگەر ئێوە دەرەتانی خزمەت کردنم پێ بدەن، من کارێک دەکەم کە ئاڵای تورکیە لە هەر چوار لای کوردستان بشەکێتەوە”.

یەکێک لەو چیرۆکە هەرەخۆشانەی کە لەسەر سەرکەوتنی ساختە ودرۆیین گوتراوە، لەلایەن سلاڤۆی ژیژەکەوە نووسراوە.

چیرۆکەکە بەمشێوەیە:

“لە سەدەی 15دا کاتێک کە رووسیە لەلایەن مەغۆلەکانەوە داگیر کرا. جووتیارێکی رووسی و ژنەکەی لەسەر رێگایەکی خۆڵەوە بەرەو یەکێک لە شارەکان دەڕۆن. سەربازێکی مەغۆل بەسواری ئەسپێکەوە رێگەیان لیدەگرێت و بە جووتیارەکە دەڵێت من دەمهەوێ دەستدرێژیی بکەمە سەر ژنەکەت و دواتر درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت: “بەڵام لەبەر ئەوەی کە زەوینەکە زۆر خۆڵاوییە، پێویستە تۆ دەست بە (گ…نی) منەوە بگری بۆ ئەوەی لەوکاتەی دەستدرێژی دەکەمە سەر ژنەکەت، پیس نەبن!”

پاش ئەوەی کە سەربازە مەغۆلەکە دەستدرێژیی کردە سەر ژنی جووتیارەکە و دوور کەوتەوە، جووتیارەکە یەک بۆخۆی قاقا دەستی بە پێکەنین کرد. ژنەکەی حەپەسا و پرسی: “لەکاتیکدا بە پێش چاوی تۆوە دەستدرێژییان کردۆتە سەر من، تۆ چۆن ئاوا قاقا پێدەکەنیت و شادمانی؟” مێردەکەی وەڵامی دایەوە و گوتی: “من سەرکەوتم! مەغۆلەکە نەیزانی هێلکەکانیم لە خوەڵ وەردا!”

بانگەشەکانی پەکەکە بۆ سەرکەوتنەکانی، چیرۆکی مێردی ژنەکەمان وەبیر دەهێنێتەوە. لە حەوتووی رابردوودا زۆر جاران ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی پەکەکەوە بڵاو کرابوونەوە ئاوا بوون. “هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پیرۆزبایی لە ناوەندی پاراستنی گەل HSM دەکات بەبۆنەی ئەو دەسکەوت و سەرکەوتنانەی کە بەدەستیان هێناون. هاوکات فەرماندیی HSMیش پیرۆزبایی لە هێزەکانی مەتینا کردووە.

واتە دامەزراوەکانی ژێر دەستی جەمیل باییک و بەسی هۆزات پێرۆزباییان لە هێزە سەربازیەکەی پەکەکە بە بەرپرسایەتی موراد قەرەیەڵان کردووە. بۆچی پیرۆزباییان لێکردووە؟ بەهۆی ئەوەی کە گۆیا “لەماوەی دوو رۆژدا، لە دوایین رۆژەکانی مانگی مژداردا لە مەتینا و زاپ، زەربەی گەورەیان لە دوژمن وەشاندووە”. میدیای پەکەکە یەکدەنگ رایانگەیاند کە دوژمن شکستی خواردووە وگریلا سەرکەوتنی تۆمار کردووە. کاتێک کەوا سەیری هەواڵەکانی میدیای پەکەکە دەکەین، کەیفخۆش بوونی جووتیارە رووسەکەمان وەبیر دێتەوە کەوا لەپێش چاوی خۆی دەستدرێژییان کردە سەر ژنەکەی بەڵام ئەو خۆی بە سەرکەوتوو دەزانی چوونکە (گ…نی) سەربازە مەغۆلەکە خۆڵاوی ببوو.

ئەو سەرکەوتنەی کە گرووپێک لە ئاپۆچیەکان و شەڕفرۆشەکانیان بینیان و ئێمە نەمانبینبوو چی بوو؟

پەکەکە چ سەرکەوتنێکی تۆمار کردووە؟

پەکەکە لە شەڕی باکووری کوردستاندا تێکشکاوە. هیچکام لە چیاکانی باکووری کوردستان تەنانەت 10 گریلاشیان پێوە نەماوە. ئەگەر 4 چەکداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شێرناخەوە بڕۆنە جوودی، لەوێشەوە بچنە بەستای و بەرەو گابار بڕۆن، ئایا ئێوە پێتانوایە لە رێگادا تووشی تیمێکی گریلاکانی پەکەکە دەبن؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا پەکەکە دەتوانێ رێگری لە چەکدارانی تورک بکات و رێگایان پێنەدات کە بڕۆنە ناوچەکانی گابار، جوودی، ئاندووک و موونزوور؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا موراد قەرەیەڵان دەتوانێ بچێتە ئەو ناوچە شاخاویانەی باکووری کوردستان کە پێشتر لەگەڵ سەدان گریلا کۆبوونەوەی تێیاندا دەگرت و دواتر شایی و هەڵپەڕکێیان تێدا دەکرد؟ واتە دەتوانێ بڕواتە بەستا، گابار و حەفەنین؟ بە دڵنیاییەوە نا.

پەکەکە لە ساڵی 1986 بەملاوە لە ناوچە سنووریەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، هەر لە حەفتەنینەوە هەتا چیای شەکیف و خواکورک و هتد… جێگیر بووە، ئایا پەکەکە ئێستاش دەتوانی بچێتەوە ئەو شاخ و داخانە؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا پەکەکە توانای پاراستنی حەفتەنین، زاگرۆس، زناری کێستە، مام رەشۆ، زاپ و ئاڤاشینی هەیە؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا پەکەکە توانای ئەوەی هەیە کە رێگا نەدات دوژمن بڕۆنە ناو خاکی بەرواری باڵا، نێروە و رێکان، نهێل، ناوچەی مزووری ژووروو و دەڤەری سندییان؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا پەکەکە توانای ئەوەی هەیە کە لەناو شارەکانی باکووری کوردستاندا رێگا نەدات لاوانی کورد تووشی ماددەی هۆشبەر بن؟ بە دڵنیاییەوە نا.

ئایا پەکەکە توانیویەتی رێگری لە ئاسمیلاسیۆنی سەر نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان بکات؟ بە دڵنیاییەوە نا.

لە راستیدا دەتوانین سەدان پرسیاری لەوشێوەیە باس بکەین و دڵنیا بین کە پەکەکە هیچ دەسکەوتێکی بۆ کوردان نەبووە.

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو راستییانەشدا پەکەکە ساڵانێکە لە رێگای کادر و رێکخستنە میدیاییەکانیەوە چەواشەکاری دەکات و دەڵێت ئێمە سەرکەوتوو بووین.

پەکەکە لە حەوتووی رابردوودا بەهۆی تەم و مژی کەشوهەواوە چالاکییەکی ئەنجامدابوو و لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا چەند چەکدارێکی دوژمن کوژرابوون. ئەوە زیاتر لە دە رۆژە کە باس لە کوژرانی ئەو چەکدرانەی تورک دەکات و دەڵێ ئێمە سەرکەوتوو بووین. بۆ ماوەی 40 ساڵ بوو کە پەکەکە لە دۆڵی زاپ شاییان دەگێڕا و ئاکادیمیایان دادەمەزراند و کۆماری “زاپ”یان رادەگەیاند و حکوومەتی بۆتان ـ بادینانیان دادەمەرزاند، پارلمانیان دادەنا و هتد… بەڵام لە ئیستادا پەکەکە دۆڵی زاپ و چیاکانی دەوروبەری رادەستی دوژمن کرد و سەرجەم ئەو شوێنانەی لەدەستداوە. پەکەکەییەکان دەبی بزانن لەکاتێکدا کە هێلانەکەی خۆیان لەدەستداوە، ئەگەر بە دەیان چەکداری دوژمنیش بکووژن بە سەرکەوتن نایەتە ئەژمار.

پەکەکە بە دەیان رۆژ پروپاگاندا لەسەر کەلاکێکی چەکدارە کوژراوەکانی تورکیە دەکات. دەڵێ ناوی چەکدارە کوژراوەکە ئەوەیە، با بنەماڵەکەی بێت و جەنازەکەی لە ئێمە وەربگرێتەوە، ئێمە سەرکەوتووین. بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ئەگەر پەکەکە نە یەک چەکداری تورک بەڵکوو سەدان چەکداری تورکیش بکووژێت بایی لاپاڵێکی شاخی کورەژار ئەرزشی نیە.

دەوڵەتی تورک بە سەدان چەکدار و کەلوپەلی سەربازیی لە ئیستانبووڵ، بۆلو و قەیسەریەوە بە خاکی باکووری کوردستاندا لە چەلێ، شەمزینان و قولەبانەوە رەوانەی باشووری کوردستان کردووە. ئەو ناوچانەی کە پەکەکە ناوی “هەرێمەکانی پاراستنی میدیا”ی لەسەر داناون بۆ دوژمن بوونەتە سەیرانگە و بە ئاسانی تاڵان دەکرێن. لە باکووری کوردستانەوە بە سەدان کیلۆمیتر رێگا دەپێون و دێنە ناو خاکی باشوور، ئەویش بەو ناوچانەدا تێپەڕ دەبن کە ماوەی 40 ساڵە لە کۆنترۆڵی پەکەکەدان. ئەو لووتکانەی کە پەکەکە وەکوو سیمبۆلی دەسەڵاتی خۆی دەستنیشانی کردبوون، ئەمڕۆکە ئاڵای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەسەر دەشەکێتەوە. ئەو شوێنەی کە بڕیاری هەنگاوی 15ی تەباخی 1984ی تێدا پەسند کرا، واتە گوندی “بێمنانش” لە دەڤەری نێروێ، هەروەها بڕیارگەکەی دووران کاڵکان لە ساڵی 1995 لە گوندی سێری (تەپە جوودی)، بڕیارگەی موراد قەرەیەلان لە ساڵی 1996 لە گوندی زلی سەر بە نهێلییان، کۆماری زاپ لە گوندی دێرگنی، بڕیارگەی باهۆز ئەرداڵ لە گوندی کورتەک و کاڤلکا، فەرمانگەی هێزە تایبەتەکان لە گوندی سینیا، شوێنی لۆجستیک و پەروەردە و دامەزراوەکانی پەکەکە لە گوندی چەمجوو و هتد… هەموویان ئەمڕۆکە لەلایەن دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی تورکەوە داگیر کراون. دەوڵەتی تورک لە ناوەڕاستی بڕیارگەکەی موراد قەرەیەلانەوە گوزەریان کرد و رۆیشتنە کورەژار، ئێستاش قەرەیەڵان بە بی ئەوەی شەرم دایبگرێت، باس لە سەرکەوتن دەکات. بەڕاستی پەکەکە باس لە کامە “سەرکەوتن” دەکات؟ ئەو ناوچانەی کە پەکەکە وەکوو ناوچەی رزگارکراو تێیدا مۆدێلی دەسەڵاتی خۆی تێیاندا دامەرزاندبوو، ئەمڕۆکە ئەرتەشی داگیرکەری تورک تێیاندا هەلووکان دەکات. وادیارە پەکەکە وەسییەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەریان جێبەجێ دەکات کەوا بە تورکەکانی گوتبوو: “ئەگەر ئێوە دەرەتانی خزمەت کردنم پێ بدەن، من کارێک دەکەم کە ئاڵای تورکیە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بشەکێتەوە”. ئەوڕۆکە پەکەکە ئەو وەسیەتە جێبەجێ دەکات و ناوچە شاخاویەکانی باشووری کوردستان یەکە بە یەکە رادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە دەکات.

رەنگە مێرمنداڵانی 15-20 ساڵان بڕوا بەو سەرکەوتنە درۆییانەی پەکەکە بکەن بەڵام ئەو مێژووەی کە پەکەکە لەماوەی چل ساڵی رابردوودا لەدوای خۆی بەجێی هێشتووە، نیشانی دەدات کە داگیرکاریی تورکیەی زیاتر کردووە، ئۆتۆئاسمیلاسیۆنی زیاتر کردووە، سیمبۆل و پیرۆزییەکانی نەتەوەی کوردی کەم بایەخ کردووە، تورکیەیی بوونی وەکوو پێویستییەکی دیموکراتیزە کردنی تورکیە بەسەر نەتەوەی کورددا فەرز کردووە و کۆمەڵگەی کوردی لە باکووری کوردستان کردۆتە کۆمەڵگایەکی نەکرۆفیل (نەخۆشییەک کە تووشبوانەکەی زۆریان حەز لە تەرمی مردووەکان دەبێت) و هتد… . راستیەکەی ئەوەیە کە پەکەکە لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە خراپانەدا سەرکەوتوو بووە. ئەوجا هیوادارن کە ئێمەش بۆ درۆ و چەواشەکاریەکانیان چەپڵە لێدەین…

دەستێکی پەکەکە لە تارانە و دەستێکی دیکەشی لە بەغدایە، دەستێکی لە ئانکارایە و دەستێکی لە دیمشقە. لەگەڵ ئیستیخباراتی سەرجەم وڵاتە داگیرکەر و کۆلۆنیالیستەکانی کوردستاندا پەیوەندیی و هاوپەیمانەتیی هەیە. پەکەکە رۆیشتبێتە هەر شوێنێک، ئاژاوەگێڕی، خوێن، مردن، دابەشبوون و کاولکاریی لەگەڵ خۆی بردووە. ئەگەر پەکەکە بەو کردەوانەی کە لەدوای خۆی بەجێی هێشتوون بڵێ “ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە” ئەوە راست دەکات چوونکە پەکەکە تەنها یەک ئامانجی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کوردستانی بۆ مانەوە و یەکپارچەیی دەوڵەتە کۆلۆنیالیست و داگیرکەرەکانی کوردستان بکاتە قوربانی.

بە کورتی و کورمانجی؛ ئەو جووتیارە رووسەی کە بە خۆڵاوی بوونی “گ…نی” سەربازە مەغۆلەکە شاد بوو، لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە بەشەرەفترە، هیچ نەبێت جووتیارە رووسەکە هیچکات هاوکاریی شاراوەی دەستدرێژیکارانی نەکردووە.

پوستێن ھەمان بەش